Apora Logo

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی 9 دەر دەکات

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی 9 دەر دەکات

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی قۆناغی نۆـی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.

7/7/2025

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی تەمموزی 2025، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی بڕیاردرا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی قۆناغی نۆـی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.


هەروەها، بڕیارەکە سوودی بۆ ئەو خوێندکارانە دەبێت، کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە وانەیەک یان زیاتر بە کۆی گشتی پێنج نمرەیان کەمە بۆ دەرچوون.

;