ڕاستییەکەی حزب ئامرازێكی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن و په‌روه‌رده‌ی بیر و هۆشیاری و رزگاری چینێكه یان نه‌ته‌وه‌یه‌كه. چونکە هه‌ر حزبیك په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌ی ناوخۆی هه‌یه، راپۆرتی سیاسی و راسپارده‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. هه‌ر بۆ نموونه لای حزبه چه‌په‌كان میكانیزمی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێو ئه‌ندامانیدا هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنگره و كۆنفرانس، ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌لاتە، ئه‌مه له سیسته‌می دیموكراسیدا.لێره‌دا حزب وه‌ك ئامرازێكی تۆكمه و دامه‌زراوەیی بۆ ئۆڕگانه‌كان و ده‌زگاكانی حزب کار دەکات، به‌تێڕوانینی خۆم له‌پێوه‌ری سیسته‌می دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگا، ده‌بێت حزب به‌م شێوه‌یه كاربكات هه‌روه‌ها نابێت حزب ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان و كایەكانی كۆمه‌ڵگا و ژیانی ئاسایی خه‌ڵك بگرێت وه‌ك مافیایی خۆی بسه‌پێنیت.لێره‌دا من هاوڕام و پێداگرم له‌سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك.ده‌بێت حزب بۆ كۆمه‌ڵگا خۆشگوزه‌رانی بێنێته كایه‌وه هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ره‌تا حزب دروشمی هه‌نگوین و خۆشگوزه‌رانی بۆخه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا به‌یه‌كسانی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافی نه‌ته‌وه‌كان و چینه‌كان و ژێرده‌سته‌كان و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و زمان...هتد به‌ڵام تا ئه‌وكاتی خه‌ڵك دێته ناو ئه‌م دروشمه بریقه‌دارانه و بێكردارانه ئینجا حزب ئیش له‌سه‌ر تاكی داماوی ناو كۆمه‌ڵگا و به‌سته‌زمان و فریوخواردووی ملكه‌چ به‌خۆیان و گریدراوی پڕۆگرامی تایبه‌ت و ده‌سته و تاقمی ناو حزب ده‌كه‌ن، دووچاری ده‌یان كۆسپ و ته‌گه‌ره و مێشك شووشتنه‌وه ده‌بنه‌وه هه‌ندێك له‌و تاقمانه وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه ڕاستی و دروستی لای ئه‌وانه.ئه‌م لایه‌نه‌ی حزبه‌كانیتر ده‌خه‌نه ژێر نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌خنه‌وه له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌كانیش وه‌همی بن به‌شێوه‌یه‌ك بوونی كه‌سانیتر له‌ناو خودی حزب بیركردنه‌وه‌ی جیایان هەبێت.بیروبۆچوونی خۆی ڕه‌وایه بیروبۆچوونی ئه‌وانیتر له‌ژێر پرسیاردایه بێگومان هه‌ر تاكێك بگریت ئینتیمای بۆ نیشتیمان وخێزان و گه‌ڕەك و شار و ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه.بۆیه لایه‌نی ده‌روونی بۆ هه‌ر چین و توێژ و ئاینێكی دیاریكراوی هه‌یه دواجار هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ناو حزب خۆی له‌نیو ڕایه‌كیتری په‌یوه‌ست به‌خۆی ده‌دۆزێته‌وه،لەكۆتایی دا فێری ده‌مارگیری و لایه‌نگیری و كه‌سیكی دیاریكراو ده‌كات.ئاسۆ و ڕوناكی ئه‌م ئه‌ندامه دوور له بازنه‌ی سنووری حزب وه دوور له‌ناو په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب ده‌بینێت كاتێك ئه‌م ده‌سته به‌ندییانه‌ی ناو حزب كه زانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵه و دڵنیا بۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌یان له‌نێو خۆی حزب بیروبۆچوونه‌كه‌ی تواوه‌ته‌وه وه‌ك لایه‌نی سۆزدارییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن نه‌ك ئایدۆلۆژی ئیدی وه‌ك داشی شه‌تره‌نج ده‌یجووڵینن ئه‌گه‌ر بیروبۆچوونه‌كه‌ی هۆشیاری خۆی نه‌توێته‌وه له‌نێو ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراوی ناو حزب پێچه‌وانه‌كه‌ی باش نابێت، ده‌بێت خه‌سێندراوبێت به ده‌ست ده‌سته‌به‌ندییه‌كه‌ی ناو حزب تا پێش بخرێت و بكرێت به سه‌ركرده، ئه‌م ئه‌ندامه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كی وا دروست بكات به جۆرێك چه‌شنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه وه‌ك شێخ و مورید و ده‌رویشه‌كان په‌یوه‌ست بێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌نها له خواره‌وه‌ی حزب بوونی نییه به‌ڵكوو له‌سه‌ره‌وه و سه‌ركردایه‌تی هه‌ندێك حزبدا ئاماده‌یی به‌رده‌وامی هه‌یه.له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی هه‌موو پله و ده‌سه‌لاته‌كان ده‌دریت به كه‌سی نزیك و ده‌ست و پیوه‌نده‌كان .كه مۆركی پیرۆزی پێ ده‌به‌خشرێت .
من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه حزبه‌كانی نێوخۆی كوردستان ئه‌ندامانی خۆی په‌روه‌رده نه‌كات به‌ڵكو ڕێگای په‌روه‌رده و جۆشوخرۆشی زانست سیاسه‌تێكی ته‌ندروست بێت، بۆیه لایه‌نی نێوخۆی حزب كه ئه‌رێنییه‌كه‌یه به‌م شێوه و ڕه‌فتارانه‌ش له نێو خۆی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه بۆیه هه‌ندێكجار حزب به‌گشتی خه‌واندن و سه‌ندنه‌وه‌ی ئیراده و بڕیاری سه‌ربه‌خۆی پەیوەست بە ئه‌ندامه‌كانی سڕ ده‌كات تاكو نه‌توانن هه‌ڵوێست له ڕوداو و پێشهاته‌كان وه‌رگرن كه به چاوی ڕه‌خنه بۆی بڕوانن دوور له ده‌سته و تاقمێكی دیاریكراو به هه‌نگاوی باش بڵێن باش به هه‌نگاوی خراپیش بڵین خراپ كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی نێوخۆی حزب ده‌رئه‌نجامی كه‌سایه‌تی ده‌روێش و كۆیلایه‌تیان خوڵقاندووه.مێشك به‌تاڵه‌كان به سیمبولی گۆڕانكاری به‌ستراونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌م په‌روه‌رده و ڕه‌فتارانه‌ش ده‌بێته ته‌ڵه‌ی ته‌قیوی نێوخۆی حزب به‌ره‌و لێكترازان ده‌چێت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نداری هزروئایدۆلۆژیای خۆیانن په‌یوه‌ست نین به‌و لۆژیكه‌وه به (كه‌تواره‌وه) بڵانس و ته‌رازویان له‌ناو ئه‌و ململانێیه‌دا تێكناچێت ئه‌وه عه‌قڵه پێمان ده‌ڵێ هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخوازی بۆ كۆمه‌ڵگا به‌ڕیوه ده‌بات.خاوه‌ن ئه‌قڵانیه‌تە هه‌میشه په‌نا ده‌به‌ن به‌ر كه‌رسته‌ی نەشتەرگەری و شی كردنەوەو ڕه‌خنه‌یی پێوەرە بۆ روداوە جۆربەجۆرەكان .له ڕابردوو یان له مێژوودا خۆیان سه‌پاندووه هه‌رگیز ناتوانن ئیراده له خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان وه‌رگرنه‌وه ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی حزبه‌كانی خۆمان شیبكه‌ینه‌وه زیاتر دۆسته‌كانیان له‌سه‌ر هێڵی سۆز و توڕه‌یی و ده‌مارگیری په‌روه‌رده ده‌كه‌ن سۆز بۆ سمبوله‌كانی حزب سۆز بۆ خوێنی شه‌هیدان كه دروشمسازی پێده‌كه‌ن زمانێكی زانستانه‌یان نییه ته‌نها ڕه‌وایه‌تی به‌خۆیان ده‌ده‌ن به‌شیوه‌یه‌ك دوور له په‌یڕه‌ووپڕۆگرامی عه‌قڵانیه‌تی نێوخۆی حزب ناتوانن دوور له حزب بیربكه‌نه‌وه ناتوانن جیهان بینییه‌كی تر بۆخۆیان په‌یدابكه‌ن زیاتر نزیك بن له ئازادی تاك كه تێگه‌یشتنیان هه‌بیت بۆ دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌لاته‌كان له‌به‌ر بوونی ئه‌و په‌روه‌رده نا به‌جێ و سه‌قه‌تانه ده‌مه‌وێت ئه‌و كێشه و هاوكێشانه‌ی نێوخۆی حزب به‌گشتی و حزبه‌كانی كوردستان به تایبه‌تی كۆتایی به‌م شێوە كاركردنه نه‌هێنن ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌ندامان و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو كایه‌كانی ژیان و مافیایه‌تی و قۆرخكاری و ده‌مارگیری و نایه‌كسانی و چاوپۆشیكردنی لایه‌نگرانی خۆیان له خراپه.میلله‌تی كورد به ئاسانی به مافه‌كانی خۆی شادنابێته‌وه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رانبه‌ر بە پێشهاته‌كان دیاروڕوونن وه سازش نه‌كردن به‌رانبه‌ر مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان دیارن.