Apora Logo

ئیسرائیل ئامادەی رێککەوتنە

ئیسرائیل ئامادەی رێککەوتنە

جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی جدییە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی لەوێ گیراون بۆ ئیسرائیل.

2/7/2025

جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی جدییە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی لەوێ گیراون بۆ ئیسرائیل.


ساعر وتی: ئێمە جددین لە خواستی خۆمان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بارمتەکان و ئاگربەست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە وەڵامی بەڵێمان دایەوە بۆ پێشنیارەکانی نێردەی تایبەتی ئەمریکا  ستیڤ ویتکۆف ".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێک نیشاندەری ئەرێنی هەن. ئێستا نامەوێت زیاتر لەوە بڵێم. بەڵام ئامانجمان ئەوەیە بە زووترین کات گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ دەستپێبکەین."


پێشتریش ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، حەماس ڕایگەیاندبوو، ڕاوێژ دەکات لەسەر پێشنیارەکانی ئاگربەستی نوێ کە لەلایەن نێوەندگرانەوە پێشکەشی کراوە، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت و دڵنیابێت لە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە مامەڵە دەکەین و ڕاوێژکاری نیشتمانی ئەنجامدەدەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پێشنیازانە کە لە برا نێوەندگیرییەکانمانەوە وەرمانگرتووە، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە گەرەنتی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی و بەدیهێنانی کشانەوە و دابینکردنی بەپەلەی فریاگوزاری بۆ گەلەکەمان لە کەرتی غەززە بکات ". 


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنی لەناوبردنی حەماسی دا، ئەمەش لە یەکەم لێدوانی گشتیدا بوو لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری ئاگربەستی بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ ڕاگەیاند.  


نەتانیاهۆ لە میانی کۆبوونەوەیەکدا وتی : حەماس نابێت، و ناگەڕێینەوە ، کۆتایی هاتووە.  

ترەمپ ڕۆژی سێشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل بە مەرجەکانی ئاگربەست کە ئەمریکا پێشنیاری کردووە ڕازی بووە . 


;