دوای شەش هەفتە لە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی شەڕی چەکداری لەگەڵ تورکیا، بڕیارە گه‌ریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سەرەتای ئه‌م مانگه‌دا لە میانی مەراسیمێکدا دەست بە ڕادەستکردنی چەکەکانیان بکەن، ئەوە هەنگاوێکی نوێیە بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە زیاتر لە چوار دەیە بوەتەهۆی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای په‌كه‌كه چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژەیەکی نیازپاكی قه‌ندیل بۆ پێشخستنی پڕۆسەی ئاشتەوایی لەگەڵ تورکیا دەچێت، له‌دوای شەش هەفتە لە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی شەڕی چەکداری لەگەڵ تورکیا
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه قۆناغی یه‌كه‌می ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌كانه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌نێوان 20 بۆ 30 گەریلای په‌كه‌كه لە میانی مەراسیمێکدا لە سلێمانی لە نێوان 3 بۆ 10ی ئه‌م مانگه چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عەبدوڵا ئۆجەلان، دامەزرێنەری په‌كه‌كه کە لە دورگەی ئیمڕاڵی لە دەریای مەڕمەڕە زیندانی کراوە، پەیامێکی نوێ "لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا" بڵاوبکاتەوە، كه پارتەکەی لە مانگی ئایاری ڕابردودا ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و چەکەکانیان دادەنێن.
هاوكات سه‌زای تەمەلی، جێگری هاوسه‌رۆكی سەرۆکی ده‌م پارتی کە سێیەم گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی تورکیا و لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "تورکیا ئازاد لە تیرۆر"دا سەرکردایەتی دانوستانەکان دەکات لەگەڵ ئۆجەلان، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "نابێت ئەو پرسە تەنها لە چەکداماڵین سنوردار بکرێت" و جەختی لەوە کردەوە کە "هەنگاوە یاسایی و دیموکراسیەکان لە پێشینەی کارەکانن".
وردەکارییەکانی میکانیزمی هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە و ڕادەستکردنی چەکەکانی تا ئێستا ڕون نییە
وردەکارییەکانی میکانیزمی هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە و ڕادەستکردنی چەکەکانی تا ئێستا ڕون نییە، بەڵام حکومەتی تورکیا دوپاتیکردوەتەوە کە لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکات بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنی تەواوەتی.