Apora Logo

تەندروستی بۆ هاوڵاتیان: ڕێنماییەكان بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەكاتی خۆڵبارین جێبەجێ بكەن

تەندروستی بۆ هاوڵاتیان: ڕێنماییەكان بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەكاتی خۆڵبارین جێبەجێ بكەن

تەندروستی بۆ هاوڵاتیان: ڕێنماییەكان بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەكاتی خۆڵبارین جێبەجێ بكەن

1/7/2025

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەكاتی خۆڵبارین بڵاوكردەوەو داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەپێناو تەندروستیان، پابەند بن.

ڕێنماییەكان:

یەكەم: لەكاتی چوونەدەرەوەدا ماسك بەكاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.

دووەم: لەكاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.

سێیەم: چاویلكە و قەترەی چاو بەكاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەكانت.

چوارەم: چاوەكانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.

پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكەت دابخە.

شەشەم: لەكاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێكی باش ئاو بخۆرەوە.

حەوتەم: لەكاتی شۆفێریدا جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابخە.

هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆكسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشكیدا چارەسەر وەربگرن .


;