Apora Logo

هیندستان.. لە ئەنجامی تەقینەوەی کارگەیەکی کیمیایی 36 کەس گیانیان لەدەستدا

هیندستان.. لە ئەنجامی تەقینەوەی کارگەیەکی کیمیایی 36 کەس گیانیان لەدەستدا

هیندستان.. لە ئەنجامی تەقینەوەی کارگەیەکی کیمیایی 36 کەس گیانیان لەدەستدا

1/7/2025

پێی ئامارێکی نوێ کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی کیمیایی لە ویلایەتی تێلانگانا لە باشووری هیندستان ڕوویداوە، بەهۆیەوە لانیکەم 35 کەس گیانیان لەدەستداوە. 

بەرپرسێکی ناوخۆیی هیندستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "بەهۆی تەقینەوەکەی کارگە کیمیاییەکە، لانی کەم 35 کەس گیانیان لەدەستداوە، گوتیشی: هێشتا پرۆسەی گەڕان لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە."

 بەرپرسێکی فریاگوزاریی لە ناوچەی سانگاریدی دوای چەند کاتژمێرێک لە تەقینەوەکە، ڕایگەیاند، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. 

کۆمپانیای سیگاشی ئیندستریز کە خاوەنی کارگەکەیە بڵاوی کردووەتەوە، زۆرینەی شوێنەکە وێران بووە و لانیکەم بۆ ماوەی 90 ڕۆژ کارکردن لەو شوێنە ڕادەگیرێت، هەروەها لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆی تەقینەوەکە دەستی پێ کردووە.

ڕووداوە پیشەسازییەکان لە هیندستان زۆرن، کە زۆرێک لە کۆمپانیاکان پابەند نین بە ستانداردەکانی سەلامەتی.


;