Apora Logo

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: شەری غەززە بەرەو كۆتایی دەڕوات

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: شەری غەززە بەرەو كۆتایی دەڕوات

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: شەری غەززە بەرەو كۆتایی دەڕوات

1/7/2025

لەبارەی كۆتایهاتنی شەری نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە غەززە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژە بە دوایین كاتەكانی كۆتایهاتنی ئەو شەڕە دەدات.

لای خۆیەوە ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند،ئێمە ئێستا لە كۆتایی ئۆپەراسیۆنی غەززە نزیك دەبینەوە، ئەوەش دوای هەفتەیەك لە كۆتاییهاتنی شەڕی كورتی ئیسرائیل دژی ئێران.

هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی ئیسرائیل لەشەری غەززە، شكستپێهێنانی تەواوەتی حەماس و ئازادكردنی بارمتەكانە.

 وەزیری بەرگری ئیسرائیل باسیلەوەشكرد، شەڕەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و دەرگای گفتووگۆی چارەنوسساز سەبارەت بە قۆناغی داهاتووش كردەوە.

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئیدارەی ترەمپ و ناوبژیوانانی قەتەر گەشبینن بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێككەوتن، بەڵام ئیسرائیل هێشتا لە بنەمای ئەو گەشبینییە تێنەگەیشتووە.


;