ئەو عێراقییانەی رێگەیان پێدەدرێت بچنە سوریا، ئەوانەن کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ ژنانی سوریی کردووە
عێراق و سوریا رێککەوتن بۆ رێگەدان بە چونی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە بۆ سوریا کە دۆخی یاسایی و کۆمەڵایەتیی جیاوازییان هەیە.
باڵیۆزخانەی عێراق لە سوریا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکی سوریا، رەزامەندی دراوە لەسەر چونەژورەوەی ئەو عێراقییانەی کە چوار جۆر دۆخی یاسایی و کۆمەڵایەتی جیاوازیان هەیە.
بەشێک لەو عێراقییانەی رێگەیان پێدەدرێت بچنە سوریا، ئەوانەن کە مۆڵەتی نیشتەجێبونی کارایان هەیە، هەروەها ئەو عێراقییانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ ژنانی سوریی کردوە یاخود پێچەوانەکەی، بە مەرجێک گرێبەستی هاوسەرگیرییان هەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەکەی عێراق، ئەو عێراقییانەی دایکیان سورییە، بە مەرجێک بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەوە پێشکێش بکەن دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن .