Apora Logo

ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەریەک لە لوبنان و سووریا ئاسایی بکاتەوە

ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەریەک لە لوبنان و سووریا ئاسایی بکاتەوە

ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەریەک لە لوبنان و سووریا ئاسایی بکاتەوە

1/7/2025

گیدون ساعیر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە کەناڵی "ئای نیوز24"ی ڕیگەیاند: "وڵاتەکەی حەز دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەریەک لە لوبنان و سووریا ئاسایی بکاتەوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە بەرزاییەکانی جۆلان ناکشێتەوە."

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەگەر وڵاتەکەی دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکاتەوە، بەفەرمی ناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان، هێڵی سوور و مەرجی سەرەکیی هەر ڕێککەوتنێکی نێوان ئیسرائیل و سووریا دەبێت و جەختیشی کردەوە ئەمە بە سوودی داهاتووی ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکەش دەبێت.

ئای نیوز24 لەسەر زاری بەرپرسێکی ئاگاداری سوریا ڕایگەیاند: "ئیسرائیل و سووریا لە کۆتایی ساڵی 2025دا ڕێککەوتننامەی ئاشتی واژۆ دەکەن". بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتننامەیە، ئیسرائیل بەرەبەرە لە هەموو ئەو ناوچانە دەکشێتەوە کە لە پاش 8ی دێسامبەری 2024 کۆنترۆڵی کردوون و بەرزاییەکانی جۆلانیش دەکرێتە "پارکی ئاشتی" بە بێ ئەوەی چارەنووسی ڕوون بکرێتەوە.

حەفتەی ڕابردوو "ئەحمەد شەرع" سەرۆکی دەسەڵاتی ڕاگوزەری سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا، بەنیازن لە ڕێگای ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەکانەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەست بە دانوستان بکەن.

لە پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا، سوپای ئیسرائیل بەشێک لە خاکی باشووری رۆژئاوای ئەم وڵاتەی کۆنترۆڵ کردووە و دەیان هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بنکەکانی هێزی زەمینی و دەریایی و ئاسمانیی سوپای پێشووی سووریا.


;