Apora Logo

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی  سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

1/7/2025

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی دزیی لێکراوە و پارەی لێبراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە دەستگیربکرێن کە بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی و 22 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتباران (ش ، س،ع – ر،م،أ – م،ج،ن) بە بڕیاری دادوەر راگیران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.


;