Apora Logo

ئەلۆنسۆ رایگەیاند یارییەکی قورس چاوەڕوانیانە و ئەگەر زۆرە مباپێش بەشداری بکات

ئەلۆنسۆ رایگەیاند یارییەکی قورس چاوەڕوانیانە و ئەگەر زۆرە مباپێش بەشداری بکات

ئەلۆنسۆ رایگەیاند یارییەکی قورس چاوەڕوانیانە و ئەگەر زۆرە مباپێش بەشداری بکات

1/7/2025

چابی ئەلۆنسۆ پێش رووبەڕوبونەوەی یۆڤانتۆس وتی دانی کارڤاخاڵ و ئیدیر مێلیتاو بانگێشت دەکرێن و بوونی ئەو دوو یاریزانە زۆر گرنگە بۆ یانەکەمان.

وتیشی پاش هەموو یارییەک قسە لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان دەکەم و بەردەوام لەگەڵ رۆدریگۆش قسەدەکەم ئەو وەک هەموو یاریزانەکانیتر گرنگە بۆ ئێمە.

ئەلۆنسۆ جەختی لەوەکردەوە کە بەرامبەر یانەیەکی بەهێز یاری دەکەن و ئەرکیان زۆر قورس دەبێت.

راهێنەرەکە بەردەوامبوو لە قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر زۆرە مباپێ یەکەم یاری خۆی لەم پاڵەوانێتیەدا ئەنجام بدات و دڵخۆشین بە گەرانەوەی کیلیان.

چابی ئەلۆنسۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە تایبەت مەندییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە زۆر جیاوازە، چونکە بەخێرای ئەنجام دەگۆڕێت و پێویستە بەردەوام بەهەموو تواناتەوە یاری ئەنجام بدەیت.

لە کۆتاییدا راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی ئاستی ئارنۆڵدی کردوو وتی ئەو بەرگریکارێکی زۆرباشە و دڵخۆشین لەگەڵمانە دڵنیام دەتوانێت کاری باش بۆ یانەکەمان ئەنجام بدات.


;