Apora Logo

لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان هیلال بە چوار بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکستی بە مان سیتی هێنا

لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان هیلال بە چوار بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکستی بە مان سیتی هێنا

لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان هیلال بە چوار بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکستی بە مان سیتی هێنا

1/7/2025

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی مۆندیالی یانەکان هیلالی سعودی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بوویەوە.

لە تایمی یەکەمدا کوڕانی گواردیۆلا باشتر دەرکەوتن و پاش ئەنجامدانی چەند هێرشێک لە خولەکی نۆ بێرناردۆ سێلڤا گۆڵێ یەکەمی سیتی تۆمارکرد، سەرئەنجام تایمی یەکەم بەم تاکە گۆڵەی ئەستێرە پورتوگالییە کۆتایی هات

لە نیوەی دووەمدا یانە سعودییە بەباشی گەرایەوە ناو یاریگا و بەزووی لە خولەکی 46 لیۆناردۆ گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

پاشان لە خولەکی 52 مالکۆم گەراوەیە بۆسەر گۆڵی یانە ئینگلزییەکە و دووەم تۆپی خستە خانەی گۆڵی ئیدرسۆنەوە، بەڵام تەنها پاش سێ خولەک هالاند گۆڵی دووەم و یەکسانبوونەوەی تۆمارکردوو و یارییەکەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا.

سەرئەنجام کاتی یاسایی بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکە پەنایبردەبەر دوو تایمی زیادکراو.

لە خولەکی 94ی نیوەی زیادکراوی یەکەم کۆلیبالی گۆڵی سێیەمی هیلالی تۆمارکرد و پاشان هەر لەم تایمەدا فۆدین گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

سەرئەنجام تایمی یەکەمی زیادکراو بەیەکسانبوون و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

تایمی دووەم بۆ یانە سعوودییەکەبوو بە جۆرێک لە خولەکی 112 لیۆناردۆ گۆڵێکی کوشندەی تۆمارکردوو و یانە سعودییەکە دووبارە پێشکەوتەوە.

سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لەبەرژەوەندی هیلال کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و مانچستەر سیتیش ماڵئاواییان کرد.


;