Apora Logo

دوای 15 ساڵ چاودێریکردن؛ وردەکاری پلانێکی ئیسرائیلی بۆ تیرۆرکردنی تەواوی زانایانی ئێران

دوای 15 ساڵ چاودێریکردن؛ وردەکاری پلانێکی ئیسرائیلی بۆ تیرۆرکردنی تەواوی زانایانی ئێران

ئیسرائیل پلانی دانابوو زیاتر لە دەیان زانای باڵای ئێرانی لە یەک کاتدا لە شەڕی ئەم دواییەی دژی تاران تیرۆر بکات.

30/6/2025

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان لە ڕێگەی سەرچاوە ئاگادارەکان لە پلانەکە ڕایگەیاند، کاتی ئەم لێدانانە بە وردی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی زاناکان نەتوانن هەڵبێن و خۆیان بشارنەوە.


هەمان سەرچاوه ڕایانگەیاندوە، تەلئەبیب له ساڵی 2003ی وە به وردی چاودێری به شێک له زانایانی باڵای ئێران دەکات.


ئەمەش لوتکەی پانزە ساڵ هەوڵەکانی چاودێری ئیسرائیل بوو، چونکە تەلئەبیب بە وردی بەدواداچوون بۆ جوڵەی ئەو زانایانە دەکرد.


ئیسرائیل لە ساڵی 2010 هەوڵەکانی چڕتر کردەوە، کاتێک دوو زانا لە هەوڵی تیرۆرکردندا کرانە ئامانج. یەکێک لەو زانایانەی لە هێرشەکانی ئەم مانگەدا کوژرا، فێریدون عەباسی، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بوو، کە لە ساڵی 2010 لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری ببوو.


هەروەها محەممەد مێهدی تارانچی کە بەرپرسی دروستکردنی تەقەمەنی بۆ چەکی ئەتۆمی بووە و مامۆستا بووە لە زانکۆی بێهەشتی کە زۆرێک لە زانایانی ئەتۆمی لەوێ کاریان کردووە، کوژراوە.


بەشداری لە تاقیکردنەوەی سەری ئەتۆمیدا کردووە

هاوکات پێدەچێت زۆربەی ئەو زانایانەی کە لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەدا لەناوچوون، بەشداربوون لە تاقیکردنەوە و کۆکردنەوەی بەشە سەرەکییەکانی سەری ئەتۆمیی.


لە نێو ئەو کەسانەی کە کوژراون، سەید سەددیقی سابیر، زانایەکی دیار بوو کە بەم دواییە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێندرا بەهۆی کارەکانی لەسەر چەکی ئەتۆمی.


ئەم هێرشانە یەکەمین ئامانجی زانایانی ئەتۆمی ئێرانە لە دوای تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە لە ساڵی 2020.


لای خۆیەوە، ئێریک بریوەر، بەڕێوەبەری پێشووی پرۆگرامی دژە بڵاوبوونەوەی چەک لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، پشتڕاستیکردەوە کە لەدەستدانی ئەم شارەزاییە لە قۆناغی پەرەپێدانی بۆمبدا کاریگەری زیاتری دەبێت لە لەدەستدانی توانای ئەتۆمیی ئێران. بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ.


لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 13ی حوزەیران، 9 زانا کوژران کاتێک ئیسرائیل لە هێرشێکی نزیک لە یەک کاتدا هێرشێکی مووشەکی لە ماڵەکانیان لە تاران هەڵدا. لە هێرشەکانی دواتری ئیسرائیل لانیکەم پێنج کەسی دیکە کوژران.


کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، تەلئەبیب نزیکەی 17 زانای ناوداری ئێرانی تیرۆر کردووە، یان لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی، یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە.


جێگای سەرنجە کە ئەم تیرۆرانە بەشێکن لە زنجیرەیەک هەوڵی درێژخایەنی ئیسرائیل بۆ پەکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

;