Apora Logo

بەرێوبەرایەتی رەگەزنامە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەرێوبەرایەتی رەگەزنامە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی قەرەباڵغییەكی زۆریان لەسەر و بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێریش دەڵێت، پێویستە نۆرەی ئەلیكترۆنی بە ئۆنلاین بگرن.

30/6/2025

بەهۆی سیستمی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیانەوە، كە پێویستی بە كارتی نیشتمانییە، فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی قەرەباڵغییەكی زۆریان لەسەر و بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێریش دەڵێت، پێویستە نۆرەی ئەلیكترۆنی بە ئۆنلاین بگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، بۆ مامەڵەی دەركردنی كارتی نیشتمانی چەند رێكار و پێداویستییەك هەیە، پێویستە هاوڵاتییان جێبەجێی بكەن و سەرەتاش پێویستە نۆرەی ئەلیكترۆنی لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بگیرێت، كە ئەویش دابەزاندنی ئەپلیكەیشنی (البطاقة الوطنية)ـیە.


ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوە پێویستە فۆڕم پڕ بكرێتەوە و لە كاتی ئامادەبوونیش پێویستە كارتی زانیاری و رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی هەبێت.

روونیشی كردووەتەوە، بۆ كەسی خێزاندار یان سەڵت، پێویستە هەموو پێداویستییەكان هەبێت، بەڵام بۆ منداڵ، پێویستە بەڵگەنامەكانی هی باوكی هەبێت، لەگەڵ (بەڵگەنامەی لەدایكبوون).

جەختیشی كردووەتەوە، یەكێك لە پێویستییەكانی مامەڵەی كارتی نیشتمانی هەبوونی كارتی بانكی ( فیزە كارت)ە و ئەویش بەو مەرجەی دیناری عێراقی تێدا بێت، چونكە ئێستا پارەدانی كاش راگیراوە و كاری پێ ناكرێت.


بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە کلیک لەم لینکانە خوارەوە بکە بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید



بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس



بۆ سیستەمی ئەندرۆید


;