ئێران دوای شەش ڕۆژ لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە لەگەڵ ئیسرائیل، گومانەکانی لە پەرەسەندنی بەردەوامیی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی و ئامادەیی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری ڕاگەیاند.
ئێران گومانی خۆی لە بەردەوامیی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی، بەو پێیەی بەرەبەیانی دوێنێ لە چەند شارێک بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی لە چەند شارێک چالاک کرا، ئەوەش دوای شەش ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئاگربەستەکە.
شازادە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن مەیجر جەنەراڵ عەبدوڵڕەحیم موسەوی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێگەیشت و لەو ماوەیەدا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان تاوتوێ کرد.
بەیاننامەیەکی ئێرانی لە زاری موسەویەوە نووسیویەتی: گومانی جددیمان هەیە لە پابەندبوونی دوژمن بە بەڵێنەکانی، لەوانەش ئاگربەست و ئامادەین ئەگەر جارێکی دیکە هێرش بکرێتە سەر ئێران، وەڵامی زۆرەملێ بدەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ئاشتی بکات، سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرن، ئەگەری ئەوەی ڕەتکردەوە تاران بیر لە دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە لەماوەیەکی نزیکدا.
ناوبراو باسی لە پاشەکشەیەکی گەورە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد و وتی، "ئەوان ماندوو بوون... گورزیان لێ دراوە وەک ئەوەی پێشتر هیچ کەسێک لێی نەدرابێت. ئێمە توانا ئەتۆمییەکانیان لەناوبردووە، ئەوانیش ناتوانن لەوە زیاتر بچن".