سەڕۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لەکۆمسیۆنی باڵای سەڕبەخۆی هەڵبژاردنەکان، عامر ئەلحسێنی، ئەمڕۆ دووشەممە(30ی حوزەیرانی 2025)، ئاڕاستەی پێکهێنانی لیژنەکانی چاودێریی میدیایی کرد بۆ ئەوەی ئەڕکی وەڕگرتنی ڕاپۆرتی سەڕپێچی هەڵبژاردن لەسەڕجەم پارێزگاکان بگرنەئەستۆ.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ دەزگای فەرمی ، ڕایگەیاند: "لیژنەکان دابەشدەکرێن لەنێوان لیژنەیەکی ناوەندی لە فەرمانگەی نیشتمانی و لیژنە لاوەکییەکان لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەرکەکانی ئەو لیژنانە بریتین لە چاودێریکردنی سەرپێچیەکانی هەڵبژاردن و وەرگرتنی ڕاپۆرت لە هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان".
ئەلغەلای ڕوونیشیکردەوە، "لە نێو ئەو پێشێلکارییانەی کە چاودێری دەکرێن و ڕێکاری یاسایییان بۆ دەخرێتە بەر، ڕاگەیاندنی پێشوەختەی کاندیدبوون یان بڵاوکردنەوەی ژمارەی کاندیدێکە پێش وادەی فەرمی، بەو پێیەی ئەمە بە سەرپێچیکردنی پەیڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردن دادەنرێت و کاندید و حزبەکەیان بەرەوڕووی سزای دیاریکراو دەبێت".
کۆمسیۆن دووپاتی کردەوە کە ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەپێی چوارچێوەی یاسایی و شەفاف بەرەوپێش بچێت.