محەمەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، تا وەکو ئێستا لە ٪60 هاوڵاتییان فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکییان بەبێ کەم و کوڕی پڕکردوەتەوە بۆیە لەبەر چەند هۆکارێکی دیاریکراو بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک تاوەکو 1-8-2025 لە دوای ئەو وادەیەوە دەوەستێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، یەكێك لە هۆکارەکان جیابوونەوەی هاوسەرانە لەیەكتری و هیچ پەوەندییەكیان نەماوە، نازانن چۆن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە، چونكە فؤرمی خۆراكیان جیا نەكردۆتەوە، هەروەها چەندین كێشەی تر لە نەشتەرگەری جوانكاری و كێشە لەبوونی مۆبایلەكانیان بەهۆی دابەزینی چەند بەرنامەیەك، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات.
ڕۆژی سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانیی هەرێم بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار بریکاری ئارد و خۆراک هەن، کۆی گشتی پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن، بەڵام ئێستا بەهۆی چەند گرفتێکی هاوسەران و جوانکاری ئەو پرۆسەیە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕاگیراوە.
لەسەرەتادا ماوەی یەک مانگ دیاریکرابو بۆ هاووڵاتیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەو فۆرمە پڕ بکەنەوە و بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش پێویستیان بە کارتی نیشتمانی وە هەر هاوڵاتیەک ئەو فۆرمە پڕ نەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.