خامنەیی وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپ دەداتەوە: ئەوان هیچیان بەدەست نەهێناوە و بۆ شاردنەوەی شکستەکەیان زیادەڕەوی لە قسەکانیان دەکەن.
عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە (٢٩ی جۆزەردانی ٢٠٢٥) ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە "بە ئەنقەست زیادەڕەوی لە ڕووداوەکان کردووە" بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی بێتوانایی لە گەیشتن بە ئەنجامە ڕاستەقینەکان.
ئەمە یەکەم وەڵامی فەرمی سەرکردایەتی ئێرانە بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییە.
خامنەیی لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ڕایگەیاندووە، "سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی نائاسایی زیادەڕەوی کردووە لە وەسفکردنی ئەوەی ڕوویداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێویستی ئەو بۆ ئەو زیادەڕەویکردنە. هەرکەسێک گوێی لەم لێدوانانە بووە، درک بەوە دەکات کە واقیعێکی جیاواز لە پشتەوەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، نەیانتوانیوە هیچ شتێکی بەرچاو بەدەستبهێنن، بۆیە هەوڵدەدەن ڕاستییەکان لە پشت قسەی زیادەڕەوی بشارنەوە.
ئەم قسانەی خامنەیی دوای ئەو لێدوانە مشتومڕاویانەی ترامپ بۆ فۆکس نیوز هاتوون و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان وێران کردووە و هەموو مووشەکێک بە وردی ئامانجەکەی گرتووە. هەروەها شانازی بە پێشوازیکردنی ئەو فڕۆکەوانانەی کرد کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران ئەنجامدا بۆ کۆشکی سپی.