Apora Logo

شەش هۆكاری سەرەكی قە‌ڵەوی لە هاوین

شەش هۆكاری سەرەكی قە‌ڵەوی لە هاوین

شەش هۆكاری سەرەكی قە‌ڵەوی لە هاوین

29/6/2025

 

1. خواردنی بڕێكی زۆر دۆندرمەو ساردەمەنی : نیو قاپ دۆندرمە بڕی (230) كالۆری تێدایە ، بە كرێم و قاوە بڕی (730) كالۆری تێدایە؛ ئەمەش بڕێكی زۆرە بۆ نموونە یەك سەعات ڕاكردنی خێراو بەردەوام پێویستە بۆ سووتاندنی بڕی (600) كالۆری.

2. زۆر خواردنەوەی بیبسی و كۆلاو خواردنەوە گازییەكان : چونكە دەوڵەمەندن بە وزە؛ تەنانەت بیبسی و كۆلای دایت كە وزەیان تێدا نیە دەبنە هۆی قەڵەوی.

3. زۆر خواردنی ڤاست ڤوود : وەك گەس و هەمبەرگەرو پیتزا؛ هەروەها زیاتر بوونی خواردن لە دەرەوەی ماڵ لە چێشتخانەو ڕێستوڕانتەكان كە خواردنەكانیان بەشی زۆری چەورەو بە تایبەت كە چوونە دەرەوەكان لە هاویندا هەمووی ددەخرێتە شەوەوە بە هۆی گەرماوە.

4. زۆر خواردنەوەی شەربەت و ئاوی میوەی فرێش : كە بڕێكی زۆر وزەیان تێدایەو ڕیشاڵیان تێدا نیەو نیوەی ڤیتامین و كانزاو ماددە دژە ئۆكساندنەكانی تێدا نەماوە.

5. وەرزش نەكردن و كەم بوونەوەی جووڵەو ڕۆیشتن بە پێ و دانیشتن و بە سەربردنی كاتێكی زۆر بە دیار ئینتەرنێت و مۆبایل و یاریە ئەلیكترۆنیەكان.

6. شەونخوونی بەردەوام و تێكچوونی خەو : یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی زۆری كێش لە ئێستادا.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)


;