کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندارکرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن 20 ساڵی خەڵکی گوندی حەوتتاشی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی حسێن کە خەڵکی گونی کێلەشینی سەقزە برینداربوو.
ئەو دوو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووری ئاوپەڕی حەوتتاشی سەر بە شاری بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە.
هاوکات 10 ئەسپی کۆڵبەران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.