Apora Logo

پلانی تیرۆرکردنی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل شکستی هێنا

پلانی تیرۆرکردنی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل شکستی هێنا

پلانی تیرۆرکردنی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل شکستی هێنا

29/6/2025

کەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد هاوولاتییەکی ئیسرائیلی تەمەن 24 ساڵ بەناوی ڕۆی مزراحی، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران و چاندنی تەقەمەنی لە نزیک ماڵی یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی 12، ڕۆی مزراحی کاری لەسەر "پیلانێکی ئێران بۆ کوشتن کاتز، وەزیری بەرگریی" کردووە.

مزراحی، بە هاوکاریی ئێران تۆمەتبار کراوە، بەپێی یاساکانی ئیسرائیل یەکێکە لە تۆمەتە ئەمنییە گەورەکان.

ڕاپۆرتی کەناڵە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئەو تەقەمەنیانەی مزراحی لە نزیک ماڵی کاتز داینابوو، بۆ ئەوە بووە کاتێک وەزیری بەرگریی بەلایدا تێدەپەڕێت، بیتەقێننەوە. هەروەها سیخوڕەکە زۆر نزیک بووە لە جێبەجێکردنی پلانەکە بە سەرکەوتوویی.

لە وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکەدا، میزراحی لە ڕێگەی ئەپی تێلێگرامەوە، پەیوەندی لەگەڵ بریکارێکی ئێرانی بە ناوی "ئەلێکس" کردووە، دواتر ئەلمۆگ عەتیاس تێکەڵ بە تۆڕەسیخووڕییەکە کراوە. بەڵام تا ئێستا ڕاپۆرتەکە باسی چارەنووسی ئەلمۆگ عەتیاسی نەکردووە.


;