Apora Logo

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا كەمیكردوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا كەمیكردوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا كەمیكردوە

29/6/2025

ئیداره‌ی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 183 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، "تێكڕای هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ 10 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 236 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، كه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی پێشوو 272 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا بە تێكڕا 183 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێكدا، کە 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە بە بەراورد بە تێکڕای هەفتەی ڕابردوو كە 213 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "زۆربه‌ی داهاتی نه‌وتی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ كه‌نه‌داوه‌وه‌ هاتووه‌، به‌ رێژه‌ی 3 ملیۆن و 168 هەزار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، دواتر مه‌كسیك دێت به‌ رێژه‌ی 397 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، و له‌ سعودیه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی 346 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 325 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەگوێرەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، "بڕی هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمەریكا لە بەرازیلەوە بە تێكڕا گەیشتووەتە 299 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە لیبیاوە بە رێژەی 240هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە نەیجیریاوە بە رێژەی 209 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و لە ڤەنزوێلاوەش 70 هەزار بەرمیل ڕۆژێکدا و لە ئیکوادۆریشەوە 5 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


;