Apora Logo

پەرلەمانتارێکی ئێران: ئاگربەستێک لەگەڵ ئیسرائیل نەکات، دەکرێت لە هەر ساتێکدا شەڕ دەستپێبکاتەوە

پەرلەمانتارێکی ئێران: ئاگربەستێک لەگەڵ ئیسرائیل نەکات، دەکرێت لە هەر ساتێکدا شەڕ دەستپێبکاتەوە

، فەدەحسین مەلەکی ڕۆژی شەممە (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) هۆشداری دا کە بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی و قەوارەی زایۆنیستی ئاگربەستێکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو "وەستانێکی کاتی"یە

28/6/2025


ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، فەدەحسین مەلەکی ڕۆژی شەممە (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) هۆشداری دا کە بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی و قەوارەی زایۆنیستی ئاگربەستێکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو "وەستانێکی کاتی"یە لە شەڕەکەدا و جەختی لەوە کردەوە کە شەڕ و پێکدادان لە هەر ساتێکدا دەتوانێت دەستپێبکاتەوە.


لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داهاتووی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل، مالیکی بە (بەغداد تودەی)ی ڕاگەیاندوە: ئێمە لە ئاگربەستدا نین، بەڵکو لە وەستانی شەڕداین، ئەمەش یەکێکە لە قۆناغەکانی ململانێکان، دەکرێت لە هەر کاتێکدا شەڕ دەستپێبکاتەوە. جەختی لەوە کردەوە کە "هەر پێشێلکارییەکی ئەم وەستانە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەبێت کە متمانە بە بەڵێنەکانیان ناکرێ".


دەستێوەردانی ئەمریکا لە ڕووی سیاسییەوە نەتانیاهۆی ڕزگار کرد.

مەلەکی باسی لە دەستێوەردانی ئەمریکا کرد لە ڕۆژانی کۆتایی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا و ئاماژەی بەوەدا کە "ئەمریکا بە ناوی ئیسرائیلەوە دەستوەردانی سەربازیی کردووە دوای ئەوەی نەیتوانی بەرگەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بگرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە بیانووی سەپاندنی ئاگربەست ئەنجامدراوە، بەڵام لە واقیعدا مەبەست لێی ڕزگارکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووە لە دۆخە سەختە سیاسییەکەی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستێوەردانی سەربازیی بە شێوەیەک ئاراستەکرد کە بە پلەی یەکەم خزمەتی تەلئەبیب دەکات، نەک وەک ناوبژیوانێکی ڕاستگۆ وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات"، واشنتۆنی بە بەرپرسیار زانی لە تێکدانی ئارامیی ناسک و پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە.



تاران هۆشداریی خۆی دەپارێزێت: هیچ گەرەنتییەک نییە ئاگربەست بەردەوام دەبێت.

مەلەکی ئاماژەی بەوەدا کە تاران دۆخەکە بە "بنبەست" نازانێت، بەڵکو بە "قۆناغێکی کاتیی ئینتقالی دەزانێت کە دەکرێت دووبارە بتەقێتەوە". جەختیشی لەوە کردەوە کە "دۆخی ئەمنی هێشتا گرژە، ئامادەکارییەکانیش لە ئارادایە بۆ وەڵامدانەوە لە ئەگەری هەر پێشێلکارییەک".

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە "ئەوەی لە نێوان تاران و تەلئەبیب ڕوویدا ناتوانرێت بە ئاگربەست هەژمار بکرێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "قۆناغی ئێستا کاتییە و ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا جارێکی دیکە شەڕ سەرهەڵبداتەوە".


هێشتا ململانێکان کۆتایی نەهاتووە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە کەشێکی زۆر گرژیی ناوچەیی و پرسیارەکان سەبارەت بە بەردەوامیی ئاگربەستی ئێستا لە زیادبووندایە. پرسە ئەمنییەکان بەڕووی هەموو ئەگەرەکاندا کراوەن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی متمانە لە نێوان لایەنەکان و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی هۆشداری و تۆمەتەکان.

لە غیابی ڕێککەوتنێکی ڕوون و فەرمیدا، وەستانی شەڕ و پێکدادانەکان لە هەموو کاتێک زیاتر ناسکتر دەردەکەوێت و ئەگەری گەڕانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەش هەمیشە لە ئارادایە.


;