کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور خواستی خۆیان دوپاتدەکەنەوە دەستبەجێ هەناردەى نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) وتی، خواستی خۆیان دوپاتدەکەنەوە دەستبەجێ هەناردەى نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، چەند مانگێکە رێککەوتوون لەسەر هەماهەنگی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیاى سۆمۆوە.
هەروەها، پێشنیاریش دەکات کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان شایستەى داراییان بەشێوەى نەختینە لەگەڵ گەیشتنى نەوتەکە بە بەندەرى جەیهانى تورکیا وەربگرن.
وتیشی، ئەم رێکخستنە دڵنیایی دەدات کە هەموو لایەنەکان مافەکانیان بە شەفافى و خێراترین شێوە لە چوارچێوەی مەرجەکانی گرێبەستەکاندا وەربگرن.