Apora Logo

ژمارەی کوژراوانی غەززە بەهۆی شەڕی جینۆسایدی ئیسرائیلەوە ٥٦ هەزار و ٤٠٠ کەسی تێپەڕاندووە

ژمارەی کوژراوانی غەززە بەهۆی شەڕی جینۆسایدی ئیسرائیلەوە ٥٦ هەزار و ٤٠٠ کەسی تێپەڕاندووە

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ١٣٣ هەزار فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیلیش بریندار بوون

28/6/2025


وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ١٣٣ هەزار فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیلیش بریندار بوون


    وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە لانیکەم ٥٦ هەزار و ٤١٢ فەلەستینی لە شەڕی جینۆسایدی ئیسرائیلدا کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١ تەرم هێنراونەتە نەخۆشخانەکان و ٤٢٢ کەسیش برینداربوون، بەمەش ژمارەی بریندارەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل گەیشتووەتە ١٣٣ هەزار و ٥٤ کەس.


ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا زۆرێک لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکان گیریان خواردووە، ڕزگارکەران ناتوانن بگەنە دەستیان".


سوپای ئیسرائیل لە 18ی ئادار هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا 6089 کەسی کوشتووە و 21013 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی شکاندووە کە لە مانگی یەکدا دەستیپێکرد.


مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل، بە تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە دەرکرد.

هەروەها ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی دۆسیەی جینۆساید دەبێتەوە بەهۆی شەڕی دژی ئەو ناوچەیە



;