عەباس عێراقچی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس، وتی، ئەگەر سەرۆک ترامپ دڵسۆزە لە خواستی گەیشتن بە ڕێککەوتن، دەبێت تۆنی بێ ڕێزی و قبوڵنەکراوی خۆی بەرامبەر بە عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وەلا بنێت و واز لە زیانگەیاندن بە ملیۆنان شوێنکەوتووی دڵسۆزی خۆی بهێنێت.
ترامپ لە لوتکەی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو وتووێژی نوێ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدرێت ، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەخستەڕوو.
خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیار بوو لە ١٥ی حوزەیران لە عەممان بەڕێوە بچێت، دوای ئەوەی دوو ڕۆژ پێشتر هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئامانجە ئێرانییەکان، هەڵوەشایەوە .
لە نێوان ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هێزەکانی ئەمریکا شوێنە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بۆردومان کرد.
ئاراغچی لە لێدوانەکانیدا بۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بۆ یەکەمجار پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکان زیانی "بەرچاو"یان بە ژێرخانی ئەتۆمی ئێران گەیاندووە.