ئامادەكردنی :- چیا جەمال
چەوری خوێن چییە؟
چەوری ماددە چەورییەکانن کە لە خوێن و شانەکانی جەستەتدا هەن، جەستەت پێویستی بە بڕێکی کەم لە چەوری هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکات.
چەوری خوێن چۆن دەپێورێت؟
پشکنینی خوێن ئەنجام دەدرێت کە پێی دەوترێت پرۆفایلی چەوری تەواو، باشتر وایە ئەم پشکنینە دوای بەڕۆژوبونی شەوێک ئەنجام بدرێت.
چی ڕودەدات ئەگەر چەورییەکانم زۆر بەرزبن؟
بڕی زیادەی چەوری خوێن دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لە دیواری خوێنبەرەکانتدا، ئەمەش ئەگەری توشبونت بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
ئایا جۆری جیاوازی چەوری هەیە؟
کۆلیسترۆڵ چەوری سەرەکییە، لە بەشە جیاوازەکان پێکهاتوە وەک:
- کۆلیسترۆڵی LDL، یان کۆلیسترۆڵی "خراپ"، ئەو چەورییە سەرەکییەیە کە دەبێتە هۆی کۆبونەوە و گیرانی زیانبەخش لە خوێنبەرەکانتدا.
- کۆلیسترۆڵی HDL لە ڕاستیدا جۆرێکی "باشە"ی کۆلیسترۆڵە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەکانتدا.
- ترایگلیسیرید یەکێکی ترە لە چەوریەکان کە ڕەنگە ئەگەری توشبونت بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکات.
ئەگەر چەوریەکانم لە ئاستی گونجاودا نەبن، چی بکرێت بۆ باشترکردنیان؟
لەوانەیە پزیشکەکەت پێشنیاری ئەوەت بۆ بکات کە ڕێجیمێک پەیڕەو بکەیت کە چەوری تێر و کۆلیسترۆڵی کەمی تێدایە، هەروەها لەوانەیە پێویستت بە بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکییەکانت بێت.
لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە پێویستت بە خواردنی دەرمانێک بێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە دابەزاندنی ئاستی چەوریت.
ئاستی چەوری تەندروست چییە؟
- کۆی گشتی کۆلیسترۆڵت دەبێت کەمتر بێت لە 200.
- کۆلیسترۆڵی HDL ـت دەبێت 40 یان زیاتر بێت.
- کۆلیسترۆڵی LDL دەبێت کەمتر بێت لە 100
- ئاستی ترایگلیسیریدەکەت دەبێت کەمتر بیت لە 150.