Apora Logo

لە بارەی تابلۆی سەر دوکانەکان هۆشداری دەدرێت

لە بارەی تابلۆی سەر دوکانەکان هۆشداری دەدرێت

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت: هەر شوێنێک نووسینی سەر تابڵۆکانیان بە زمانی کوردی نەبێت، مۆڵەتی پێ نادرێت و لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەش مۆڵەتەکەی بۆ نوێ ناکرێتەوە.

27/6/2025

 

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت: هەر شوێنێک نووسینی سەر تابڵۆکانیان بە زمانی کوردی نەبێت، مۆڵەتی پێ نادرێت و لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەش مۆڵەتەکەی بۆ نوێ ناکرێتەوە.


نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، رایگەیاند: هەزاران شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە نووسینی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانیان داخراون و پێ بژاردنیان بۆ کراوە، لەکاتی پێدانی مۆڵەت بە هەر شوێنێک مەرجی سەرەکی دەبێت نووسینی تابلۆکانیان بە کوردی بێت و هەروەها لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکان نەبێت مۆڵەتەکەی بۆ نوێناکرێتەوە.


قایمقامی ناوەندی هەولێر وتی: لە ماوەی دووساڵدا زیاتر لە دوو هەزار شوێن نووسینی سەر تابلۆکانیان کراوەتە کوردی و پرۆسەکەش بەردەوامە، هەروەها پێویستە سەرجەم شوێنە بازرگانی و گەشتیارییەکان پابەندی بڕیاری زمانی کوردی بن.


21ی شوباتی 2023، حکوومەتی هەرێم لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند: پێویستە سەرجەم شوێنە گشتییەکان، نووسینی سەر تابلۆکانیان بە کوردی بێت و هەموولایەک پابەندی بڕیارەکەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش 40 ڕۆژ مۆڵەت بە خاوەنەکانیان درا، بۆ ئەوەی پابەندی بڕیارەکە بن.



;