Apora Logo

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە کوێ گەیشتوە ؟

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە کوێ گەیشتوە ؟

شاندی ئیمرالی: پڕۆسەی ئاشتی گەیشتە قۆناغێکی گرنگ، و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکارییەکانی لەگەڵ ئێوەدا باس دەکەین.

27/6/2025

شاندی ئیمرالی: پڕۆسەی ئاشتی گەیشتە قۆناغێکی گرنگ، و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکارییەکانی لەگەڵ ئێوەدا باس دەکەین.

شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئیمرالی لەگەڵ نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە. دوابەدوای کۆبوونەوەکە، کورتولموش لێدوانێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە دا و ئاشکرای کرد کە "پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ، و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکارییەکانی بۆ هەموو لایەک بڵاو دەکەینەوە.

 

 


ئەندامانی شاندی ئیمرالی و دەم پارتی پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجاڕ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبونەوە.


دوابەدوای کۆبوونەوەکە، پێرڤین بوڵدان، ئەندامی شاندەکە لێدوانێکی دا و وتی: سەردانەکەمان تا ڕادەیەک سەردانێکی دۆستانە بوو . دوابەدوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز نوعمان کورتولموش وەک سەرۆکی پەرلەمان، سەردانەکەمان بۆ پیرۆزبایی لێکردن ئەنجامدا. بەڵام لە هەمان کاتدا دۆخی ئێستای پرۆسەی ئاشتیمان هەڵسەنگاند و گفتوگۆمان لەسەر کرد و بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد. سەردانەکەمان، کە  ماوەکەی  نیو کاتژمێر بوو، زۆر ئەرێنی بوو."

 

پرۆسەی ئاشتی گەیشتۆتە قۆناغێکی گرنگ.

پەروین بوڵدان دەڵێت: "گرنگیپێدانی  کورتولموش زۆر گرنگە، ئێمەش سوپاسی دەکەین، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زۆرتر لەگەڵیدا کۆدەبینەوە، بەو پێیەی پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی دیاریکراو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکارییەکانی بۆ ئێوە باس دەکەین، بەڵام دەمەوێت ئەوە بڵێم کە گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بە بۆچوونی من زۆر گرنگە ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و پەرلەمان بەردەوام بێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا سەردانی بەڕێز باخچەلی و ئۆزگور ئۆزێل و سەرۆک ئەردۆغان دەکەین، دوای ئەو کۆبوونەوانە لە ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبینەوە".

 

لیژنەی پەرلەمانی

لەبەرامبەردا مەدحەت سانجاڕ باسی لەو لیژنەیە پەرلەمانییە کرد کە بڕیارە بۆ پرۆسەکە پێکبهێنرێت: "هەمیشە باس لە پێویستی بەشداریکردنی پەرلەمان بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی ئەم پرۆسەیە بە بەشداری و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی دەکرێت، هەروەها بۆ ئەوەی پەرلەمان هەنگاوی بەهێزتر بەرەو ئاشتی بنێت. ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە داوامان کردووە، گرنگترین هەنگاویش کە لەم بارەوە بگیرێتەبەر، پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانییە و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەم بابەتە ڕێکبکەون". بابەت."



;