ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشنیار کراوە و لەلایەن کەنداوەوە پارەی بۆ دابینکراوە: ترەمپ هەوڵدەدات تاران بۆ سەر مێزی ئاشتی ڕابکێشێت
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕۆژی هەینی (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ پێشنیارێکی پێشکەش بە ئێران کردووە بۆ دروستکردنی ڕیاکتۆرێکی ئەتۆمی مەدەنی بە پارەی کەنداو.
تۆڕەکە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، "ئیدارەی ترەمپ پێشنیارێکی پێشکەش بە ئێران کردووە بۆ دروستکردنی ڕیاکتۆرێکی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی وزە بە تێچووی 30 ملیار دۆلار"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پڕۆژەکە لەلایەن ئەمریکاوە پارەدار ناکرێ، بەڵکو لەلایەن دەوڵەتانی کەنداوەوە دابین دەکرێت".
بەپێی ڕاپۆرتەکە، "رێککەوتنەکە هاندانەکانی دیکە لەخۆدەگرێت، لەوانە هەڵگرتنی هەندێک سزای سەر ئێران و ڕێگەدان بە تاران دەستڕاگەیشتن بە سەروەت و سامانە بەستووەکانی"، ڕوونیشیکردووەتەوە "ئەمە لە بەرامبەر گەڕانەوەی تاران بۆ سەر مێزی دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی ئاشتی دەبێت".
سەڕچاوەکان باسیان لەوه کردووه که " یاریزانه سەڕه کییەکانی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان له پشت په ڕدەوه لەگەڵ ئێرانییه کان کردووه تەنانەت له نێو شەپۆلی هێرشه سەڕبازییه کان بۆ سەر ئێران و ئیسرائیل له ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا".
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "ئەم گفتوگۆیانە لەم هەفتەیەدا بەردەوام بوون دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست کرا".
پێشنیازی ئەمەریکا ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ بەشداریکردنی ئێران لە پرۆژە ئەتۆمییە مەدەنییەکان، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و هاندانی وتووێژ لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان.
پێدەچێت هەوڵی دیپلۆماسی چڕ لە پشت پەردەوە بۆ پێشکەوتن لەم پرسانەدا بەڕێوەبچێت.