Apora Logo

ئەمرۆ 53 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەکدا تێدەپەڕێت.

ئەمرۆ 53 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەکدا تێدەپەڕێت.

ئەمرۆ 53 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەکدا تێدەپەڕێت.

26/6/2025

حەسەن زیرەک، لە 29ی تشرینی دووەمی 1921 لە دایکبووە، و لەبارەی زیدی ئەو هونەرمەندەوە دوو بۆچوون هەن یەکێکیان دەڵێت لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و ئەوەی دیکەشیان دەڵێت لە گوندی هەرمێلەی سەقز لەدایکبووە.

ئەو هونەرمەندە جگە لە گۆرانیی وتن، تێکست و ئاوازی بۆ گۆرانییەکانیشی داناوە، لە تەمەنی منداڵییەوە گۆرانی وتووە و نازناوی زیرەکیش بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە بووە.

لە ژیانی هونەریدا چەندین بەرهەمی گۆرانیی تۆمارکردووە بەناوبانگترینیان بریتین لە، نەورۆز، وەک قومری، کەتانە، هەی نار، کرماشان شاری شیرینم، ئەمان دکتۆر و ئەسمەر.

حەسەن زیرەک هۆنراوەی هەریەک لە شاعیران نالی، وەفایی، پیرەمێرد، هێمن، سەید کامیل ئیمامی، کوردی و هەردی کردووە بە گۆرانی.

رۆژی 26ی حوزەیرانی 1972 لە تەمەنی 51 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی جگەر، کۆچی دواییکردووە.


;