لە عیراق 75 باندی مەترسیداری بازرگانی کردن بە مرۆڤ و جەستە و منداڵەوە دەستگیر دەکرێن و وەزارەتی ناوخۆش رایدەگەیەنێت:" گەورەترینیان باندی دەستدرێژی سێکسیە کە 62 باندە".
ئەمرۆ 26ی6ی2025، عەقید عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئامارەکانی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانی کردنی بە مرۆڤی لە عیراق راگەیاند و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا توانیویانە:"62 باندی دەستدرێژی سێکسی و 9 باندی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە هەڵبوەشێننەوە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیر بکەن".
راشیگەیاند:" هەر لەو ماوەیەدا توانیویانە15 باندی دیکەی کاری زۆرەملێ و 4 باندی فرۆشتنی منداڵان و 6ی دیکە بۆ سواڵکردن دەستگیر بکەن، لەگەڵ دەستگیرکردنی 82 تۆمەتباری جادووکردن