Apora Logo

ئێران دەستپێکردنەوەی بەشێکی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند

ئێران دەستپێکردنەوەی بەشێکی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند

ئێران دەستپێکردنەوەی بەشێکی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند

26/6/2025

دەسەڵاتدارانی ئێران بەشێکی ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە، دوای ئەوەی هاتوچۆی ئاسمانیی لە ماوەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، ڕاگرت.

لەمبارەیەوە دەسەڵاتدارانی ئێران بەشێکی ئاسمانییان بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل، هاتوچۆی ئاسمانییان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە ڕاگرت.

لای خۆیەوە ماجد ئەخەوان، وتەبێژی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، کە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردۆتەوە: "بە پشتبەستن بە بڕیارێکی لێژنەی هەماهەنگیی فڕۆکەوانیی مەدەنی و سەربازیی، ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنی و دوای هەڵسەنگاندنی وردی ئەمنیی و سەلامەتی، بڕیار درا ئاسمانی نیوەی ڕۆژهەڵاتی وڵات بکرێتەوە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکە جگە لە گەشتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، گەشتەکانی ترانزێتی نێودەوڵەتیش دەگرێتەوە. 

جێی باسە ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران، دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاندبوو "ماوەی داخستنی ئاسمانی ئێران تا کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە درێژ دەکاتەوە."

هاوكات ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران، ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیران، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە هەموو فڕۆکەخانەکانی ئێران، تا ئاگادارکردنەوەی دیکە ڕاگەیاندبوو، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.


;