لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان و لە کۆمەڵەی پێنجەمدا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریڤەرپلەیتی بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزییوە دەستیان بە یارییەکە کردوو چەندین هەوڵیاندا بۆ ئەوەی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن بەڵام سەرکەوتوونەبون، سەرئەنجام تایمی یەکەم بە سپێتی بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 66 ناوبژیوان لۆکاس مارتینێزی لە یانەی ریڤەرپلەت بە کارتی سوور کردە دەرەوە و ئەرکی نێراتزۆری ئاسانکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 72 کاتێک فرانچیسکۆ ئیسپۆزیتۆ گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی ئینتەری تۆمارکرد.
پاشان لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو یانە ئیتاڵیەکە دووبارە گەرایەوە بۆسەر گۆڵی ریڤەرپلەیت و باستۆنی گۆڵی دووەم و دڵنیای تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان کۆتایی هات و نێراتزۆری بە پلەی یەکەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکیتری هەمان کۆمەڵەدا مۆنتێری مەکسیکی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە ئۆراوای ژاپۆنی بردەوە و بە پلەی دووەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو.