Apora Logo

هەرێمی کوردستان بووەتە وێستگەی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر

هەرێمی کوردستان بووەتە وێستگەی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر

هەرێمی کوردستان بووەتە وێستگەی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر

26/6/2025

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت کە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستاندا بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ڕۆژ بە ڕۆژیش لە زیادبووندایە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، تا پێش ساڵی 2003، کوردستان و عێراق یەکێک بوون لە پاکترین وڵاتان لە ڕووی ماددەی هۆشبەر، بەڵام ئێستا بووەتە بەرهەمهێن و هەناردەکەری ماددەی هۆشبەر

ئەوەشی خستەڕوو کە هەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتە ڕێگەی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بە تایبەتیش بۆ کەنداو، ئێران و پاکستان و ئەفغانستانیش سێ گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

کوێستان محەمەد ڕاشیگەیاند، لە هەرێمی کوردستان بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە.

ڕوونیشیکردەوە، مانگی ڕابردوو لە کۆی 5746 کەس کە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، 1576 کەسیان بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون کە دەکاتە 27.2٪ دەستگیرکراوەکان.


;