Apora Logo

کۆشکی سپی: ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی نەگواستووەتەوە

کۆشکی سپی: ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی نەگواستووەتەوە

کۆشکی سپی: ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی نەگواستووەتەوە

26/6/2025


کارۆلاین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، بە تۆڕی هەواڵی «فۆکس نیوز»ی ڕاگەیاند: ''دڵنیاتان دەکەمەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ بەڵگەیەکی بەدەست نەگەیشتووە کە بیسەلمێنێت یۆرانیۆمی بە پلەی بەرز پیتێنراوی ئێران پێش هێرشەکان گوازراوەتەوە''، جەختیشی کردەوە کە ئەو زانیارییانەی پێچەوانەی ئەمە دەڵێن ڕاپۆرتی هەڵەن.

گوتیشی: ''سەبارەت بەوەی ئێستا لەو بنکانەدا هەیە، ئەوا لە ئەنجامی سەرکەوتنی هێرشەکانی شەوی شەممەدا، لەژێر کەلاوەیەکی گەورەدا نێژراوە.''

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا ئەو ئەگەرەیان خستووەتەڕوو کە لەوانەیە ئێران پێش هێرشەکە کەوتبێت و ئەم بنکە ئەتۆمییانەی لە یەدەگی یۆرانیۆمی بە پلەی بەرز پیتێنراوی خۆی چۆڵ کردبێت، کە زیاتر لە 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوە بە ڕێژەی 60٪.

پێشتریش، ڕافائێل گرۆسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بە کەناڵی تەلەفزیۆنیی «فرانس-2»ی فەرەنسیی وتبوو: «لە پاش دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، ئاژانس چیتر توانای چاودێریکردنی ئەم ماددەیەی نەماوە. گرۆسی وتی ''نامەوێت ئەو تێڕوانینە دروست بکەم کە (یۆرانیۆمی پیتێنراو) ون بووە یان شاردراوەتەوە''.

تاران، دانی بەوەداناوە کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بەهۆی بۆردومانی ئەمریکاوە زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە بەڵام دەڵێت بەر لە هێرشەکان، یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی لەم بنکانە گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.



;