لە چل ڕۆژەی ماڵئاوایی یەکجارەکی " بەھمەن حوسێن" پێشمەرگەی دێرین و سەرکردەی دیاری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ھۆڵی پێشەوای شاری ھەولێررۆژی 25/6/2025، بە ئامادەبوونی ھاوڕێ و ھاسەنگەرانی "بەھمەن حوسێن" و کەسوکاری نوێنەرانی ھێز و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی ئیداری و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە دێرینەکان رۆژنامەنووسان و ھونەرمەندان و تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی شایستە بە خەبات و تێکۆشانی بەھنەن حوسێن بەرپرسی کارگێڕی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕیوڕەسمی چلەی ماڵئاوایی سازکرا.
سەرەتا وووتاری لیژنەی ئامادەکار لە لایەن ھیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی خوێندرایەوە پاشان ووتاری مەکتەبی سیاسی لە لایەن بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەش کرا، لە ووتەکەیدا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ھەڵوەستەی لەسەر کار و تێکۆشانی (بەھەمەن حوسێن) دا ڕایگەیان کە کاروانی خەباتی ئەو درێژەی پێدەدەین و سوپاسی ھەموو لایەکی کرد کە لە ساتی نەخۆشکەوتنی ھاوڕێ بەھمەن تا رۆژی ماڵئاوایی یەکجارەکی ھەموو لایەک بە وەفاوە ئەرکەکانی خۆیان بەجێگەیاند.
پاشان لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە لە لایەن کەسوکاری و ھاوڕێیانی کۆچکردوو بەھمەن حوسێن چل مۆم وەک ئاماژەیەک بۆ چل ڕۆژەی ماڵئاوایی بەھمەن حوسێن داگیرسا.
پێشکەش کردنی بەڵگە فلیمێک لەسەر ژیان و خەباتی بەھمەن حوسێن کە لە لایەن مەکتەبی ڕاگایاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئامادەکرابوو تەوەرەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی بەھمەن حوسێن بوو.
دوا تەوەرەی یادەکەش بە پێشکەشکردنی ووتاری کەسوکاری بەھمەن حوسێن لە لایەن بێوار بەھمەن و دواتر پەیامی سامی ساڵەیی برای کۆچکردوو بەھمەن حوسێن کە لە واشنتۆن ناردرا بوو خوێندرایەوە.
شایانی باسە، رۆژی 16/5/2025 دوای ململانێکی توند لەگەڵ نەخۆشی بەھمەن حوسێن سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ماڵئاوایی لە کەسوکاری و ھاوڕێیانی کرد.
ھیوا سەید سەلیم خوێندنەوەی ووتاری لیژنەی ئامادەکار
بەڵێن عەبدولڵا خوێندنەوەی ووتاری مەکتەبی سیاسی
خاتوو مھاباد خان ھاوژینی کۆچکردوو بەھمەن حوسێن