نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 75 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 71 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس رۆژی سێشەممە دابەزین بۆ کەمترین ئاستی خۆیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بەر لەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستپێبکات.
دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی 5 مانگی رابردووی خۆی.
ئێران و ئیسرائیل رۆژی سێشەممە رازی بوون بەو ئاگربەستەی ترەمپ رایگەیاند و رایانگەیاندووە، پێیەوە پابەند دەبن.
تێوەگلانی راستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نیگەرانیی دروستکردبوو لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورموز کە رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا دەگوازرێتەوە.