Apora Logo

سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل: ئێستا هەموو سەرنجێکمان دەگەڕێتەوە بۆ سەر غەززە

سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل: ئێستا هەموو سەرنجێکمان دەگەڕێتەوە بۆ سەر غەززە

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێستا سەرنجەکانمان دەخەینەوە سەر غەززە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی حەماس.

24/6/2025

ڕۆژی سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، ئیال زەمیر 

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، گەیشتووین بە کۆتایی لاپەڕەیەکی گرنگ، بەڵام هێشتا هەڵمەتی دژی ئێران کۆتایی نەهاتووە.


ئاشکراشیکرد، ئێمە ساڵانێک پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانمان دواخستووە، هەروەها پڕۆژە مووشەکییەکەی ئێرانمان پەکخستووە.


دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی پێهێنا، چارەنووسی شەڕی غەززەی نێوان تەلئەبیب و حەماس نادیارە.


ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی تەواوەتی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کراوە .


بەڵام ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەبیب زۆری نەخایاند، چونکە هەردوولا تۆمەتەکانیان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە ئاڵوگۆڕ کرد.


ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ئێران ئەو ئاگربەستەیان پێشێلکردووە کە پێشتر ڕایگەیەنرابوو، ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هیچ کام لەم دوو وڵاتانە ڕازی نییە، بەتایبەتی ئیسرائیل ".


ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو شەڕە کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بەردەوامە، لەلایەن هەندێکەوە لەبیرکراوە، بەڵام بەبێ کۆتایییەکی ڕوون بەردەوامە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەردەوام ئامانجە سەربازییەکان دەگۆڕدرێن و دەشڵێت "ئازارەکان بەردەوام دەبن".


دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، دەنگەکانی ناو ئیسرائیل داوای قۆستنەوەی دەرفەتی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و گەڕانەوەی بارمتەکانیان کرد.


لەو چوارچێوەیەدا یایر لاپید، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل داوای کۆتایی هێنان بە هێرشی سەربازی بۆ سەر غەززە کرد. لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "ئێستا غەززە" کاتی ئەوە هاتووە لەوێش کۆتایی پێبهێنرێت. بارمتەکان بگەڕێننەوە، کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن."

;