Apora Logo

عێراق هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشکراکرد

عێراق هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشکراکرد

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ 101ملیۆن و 630 هەزار و 925 بەرمیل نه‌وت فرۆشراوه‌ و كۆی گشتی داهاته‌كه‌ی شه‌ش ملیار و 361 ملیۆن و 363 هەزار دۆلار بووه‌.

24/6/2025

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ دەرچووە، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئایاری 2025 گەیشووەتە 101 ملیۆن و 630 هەزار و 925 بەرمیل نه‌وت.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، كۆی داهاتی مانگی رابردوو شه‌ش ملیار و 361 ملیۆن و 636 هەزار دۆلار بووه‌، كه‌ له‌ رێگه‌ی سۆمۆوه‌ فرۆشراوه‌.


وتیشی، نەوتی خاوی فرۆشراو بۆ مانگی ئایار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 100 ملیۆن و 365 هەزار و 335 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی کێڵگەی گه‌یاره‌ بڕی 955 هەزار و 684 بەرمیل بووە.


وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، بڕی هەناردەکراوی نه‌وت بۆ ئوردن گەیشتووەتە 309 هه‌زار و 906 به‌رمیل نه‌وت.

;