بەپێی هەوڵێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆس دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی پەیوەندییەکەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کە ئامانجی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، توڕە بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،" ترەمپ بۆ ناتانیاهۆی ڕوونکردۆتەوە کە پێویستە چی بکرێت بۆ پاراستنی ئاگربەستەکە، نەتەنیاهۆش درکی بە جددیەتی دۆخەکە کردووە".
ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە، ترەمپ توڕە بووە و بە شێوەیەکی ناوازەو توندو ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ نەتانیاهۆ کردووە.
دوای ئەو پەیوەندییە، ترەمپ ڕایگەیاند ئیسرائیل پاشەکشەی کردووە لە هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران، بەڵام تەلئەبیب پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنەکانی تاران. ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، "سوپا هێرشی کردە سەر شوێنێکی ڕادار لە نزیک تاران".
هەروەها میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە: "شاری بابۆلسار لە باکووری ئەو وڵاتە لەژێر هێرشی ئیسرائیلدایە.
لای خۆیەوە نووسینگەی نەتانیاهۆ بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خۆی لە لێدانی زیاتر بەدوور گرتووە، ئەوەش دوای گفتوگۆی ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیران.
ناتانیاهۆ وتی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دامەزراوەیەکی ڕاداریان لە نزیک تاران تێکشکاند لە کاردانەوە بە پێشێلکارییەکانی ئێران .