بەپێی ئامارێکی نوێ کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە 13ی حوزەیران دژی ئێران دەستیپێکردووە، لانیکەم 610 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزار و 700 کەسیش برینداربوون.
حسێن کرمانپوور، وتەبێژی وەزارەتەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "لە ماوەی 12ڕۆژی ڕابردوودا دیمەنی ترسناک نەخۆشخانەکانی پڕکردووە".
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژمارەی قوربانییەکان تەنها قوربانیانی مەدەنی دەگرێتەوە .
لەنێو کوژراوەکاندا 13 منداڵ هەبوون کە بچووکترینیان منداڵێکی ساوای تەمەن دوو مانگە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی. هەروەها پێنج پزیشک یان فریاگوزاری فریاگوزاری لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژران .
ئاماری گیانلەدەستدانی پێشوو کە ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3056 کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیانیان بە حەوت نەخۆشخانە و نۆ ئەمبولانس گەیاندووە .
لەلایەکی دیکەوە، خزمەتگوزاریی ئەمبولانسی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، شەڕ لەگەڵ ئێران 28 کوژراو و زیاتر لە هەزار و 300 برینداری لێکەوتووەتەوە.
هەروەها ئێران ژمارەیەک لەسەرکرده سەربازییه پلەیەکەکانی لەدەستدا، به تایبەتی له یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، دیارترینیان سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسداران و فەرماندەی سوپای پاسداران بوون.
هەروەها ژمارەیەک زانای باڵای ئەتۆمی کوشت , کە تاران پشتی پێبەستبوو بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
هەروەها بە گوێرەی گێڕانەوەی ئیسرائیل، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانیان بەرکەوتووە، و ئەگەری هەیە بە تەواوی یان بەشێکیش لەناوببرێن، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو هێرشانەی کە ئەمریکا لە دژی ئەو دامەزراوانە دەستیپێکرد، دیارترینیان گرنگترین دامەزراوەی فۆردۆ بوو.
جگە لەوەش ئێران لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا زیانێکی بەرچاو بە ئابووری و ژێرخانی ووڵاتەکەی کەوتووە.