ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی حوزەیرانی 2025، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێى ئەو ئاگادارىنامەیەى کە لەلایەن دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى عێراقییەوە بۆ فڕۆکەخانەکان نێردراوە، ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە ئاسمانی عێراق لە کاتژمێر 10:30ی ئەم بەیانییەوە بە ڕووی گەشتەکاندا کراوەتەوە.
بەڵام تا ئێستا فڕۆکەخانەی سلێمانی خشتەی گەشتە ڕاگیراوەکانی ئەمڕۆی چالاکنەکردووەتەوە.
پێشتر ئاسمانی عێراق بە هۆی بۆردومان و هێرشە مووشەکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائلەوە داخرابوو و ئەمڕۆش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕاگەیاند.