ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، دوای ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، فڕۆکەخانەی هەولێر دەستی بە گەشتەکانی کردەوە.
هاوکات، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقیش وتی، ئاسمانی عێراقیان له‌ناوچه‌كانی باشور به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كردۆته‌وه و به‌مزوانه‌ش گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
هەروەها، دوێنی دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتی، دوای داخستنی ئاسمانی عێراق لە ماوەی 10 رۆژدا هەزار و 283 گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەزار و 184 گەشت هەڵوەشاوەتەوە و لە فڕۆکەخانەری گشتی سلێمانیش 99 گەشت هەڵوەشاوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی 12 رۆژە بەهۆی هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیلەوە بۆ سەر یەکتری بووە چەند وڵاتیک گەشتی ئاسمانی وڵاتەکانیان راگەیان و عێراقیش یەکێک بوو لەو وڵاتانە.