ئەمڕۆ سێشەممە، مەیسام ئەلسافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لەبەر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکە بەروی جوڵەی فڕۆکەوانیدا کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت بۆ بڕیاردان لە بارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکانی دیکە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە 13ـی ئەم مانگە، گەشتەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیران،دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوانیشیان، ئەمڕۆ تەنها گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردوەتەوە.