Apora Logo

نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی دا دابەزی

نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی دا دابەزی

نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی رابردوودا، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەست رازی بوون."

24/6/2025

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025 لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 2 دۆلار و 69 سەنت دابەزی، بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی برێنت رۆژی دووشەممەش بە ریژەی 4% دابەزی بوو.

 

نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 2 دۆلار و 70 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساس رۆژی دووشەممە بە رێژەی 6% دابەزی بوو.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، "ئێران و ئیسرائیل بە تەواوەتی رازی بوون لەسەر ئاگربەست."

 

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئاگربەست بەو مەبەستە جێبەجێ دەکرێت کە کۆتایی بە شەڕی نێوان دوو وڵات بهێندرێت."

 

تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکایی (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست، هەموو مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە بازاڕدا لەناکاو نەماون."

 


;