Apora Logo

ترەمپ: سوپاسی ئێران دەکەم کە پێشوەختە ئاگاداری کردینەوە لە هێرشەکەی بۆ سەر بنکەکەمان لە قەتەر

ترەمپ: سوپاسی ئێران دەکەم کە پێشوەختە ئاگاداری کردینەوە لە هێرشەکەی بۆ سەر بنکەکەمان لە قەتەر

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران پێش هەڵدانی مووشەک بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی لە قەتەر ئاگاداری پێشوەختەی بە ئەمریکا داوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە ڕێگریکردن لە زیانی گیانی.

23/6/2025

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth Social نووسیویەتی "بە خۆشحاڵییەوە ڕاپۆرت دەدەم کە هیچ ئەمریکییەک زیانیان پێگەیشتووە، و زیانێکی زۆر کەمیش بەرکەوتووە. لە هەمووی گرنگتر، هەموو ئەو حەزە هێرشکردنەیان لابردووە و هیوادارم، ڕق و کینە زیاتر نەبێت".


ترەمپ زیادی کرد: ڕەنگە ئێستا ئێران بتوانێت بەرەو ئاشتی و هاوسەنگی لە ناوچەکەدا هەنگاو بنێت و منیش بە جۆش و خرۆشەوە هانی ئیسرائیل دەدەم کە هەمان کار بکات.


ترەمپ وەڵامی ئێرانی بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بە "زۆر لاواز" وەسف کرد.


ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوپاسی ئێران دەکەم کە پێشوەختە ئاگاداری کردینەوە، کە ڕێگری لە هیچ زیانێکی گیانی نەکرد.


بە گوتەی ترەمپ، ئێران 14 مووشەکی هەڵداوە کە "13 مووشەکیان خراوەتە خوارەوە".


ترەمپ لە کۆتایی پۆستەکەیدا وتی "پیرۆزبایی لە جیهان، کاتی ئاشتییە".


ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئێران هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر دەستپێکرد ، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.

;