سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران ژمارەیەک مووشەکی نوێی بالیستی بەرەو تەلئەبیب و چەند شوێنێکی دیکەی ئەو وڵاتە هاویشتووە.
ئەمرۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025، میدیای ئیسرائیلی رایگەیاند، ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی دەستپێکردووە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلیش هەوڵی تێکشکاندنیان دەدات.
هاوکات "لە چەندان شوێنی جیاوازی ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدرێت" و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت بچنە پەناگەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە یازدەهەمین ڕۆژی شەڕدا "هێرشمان کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران".
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئێران لە کرماشان و بەردەوامیش دەبن لە هێرشەکانیان.