لە مۆندیالی یانەکان یانەی مانچستەر سیتی گۆڵبارانی عەینی کرد و بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.
لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رووبەڕووی عەینی ئیماڕاتی بووەوە.
تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە یارییەکە لە ژێڕ کۆنترۆڵی سیتیدا بوو، گوندوگان و ئیچێڤری و هالاند لە خولەکەکانی هەشت و 27 و کاتی زیادکراودا سێ گۆڵیان هێنایە بەرهەم، گۆڵەکەی ئیچێڤری بە لێدانی راستەوخۆی نایاب و هالاندیش بە لێدانی سزا تۆمارییکرد.
لە تایمی دووەم، گواردیۆلا چەند گۆرانکارییەکەی کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یارییەکە بە هەمان ریتم درێژە بکێشێت، لە خولەکەکانی 73 و 84 و 89 گوندوگان و پۆپ و شەرقی ژمارەی گۆڵەکانی کەتیبەکەی ئینگلیزیان بۆ شەش گۆڵ بەرز کردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە شەش گۆڵی بێوەڵام لە سودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە سیتیزن بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دەبیندرێت.