Apora Logo

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران: جەنگی ئێمە بۆ سەرکەوتنە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران: جەنگی ئێمە بۆ سەرکەوتنە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران: جەنگی ئێمە بۆ سەرکەوتنە

23/6/2025

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئایاری 2025، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی ئەرتەش لە هەموو ناوچەکانی ئێران، ڕایگەیاند: "ئێمە بۆ سەرکەوتن دەجەنگین و هەوڵی فەرماندەکانمان بووەتە هۆی ئەوەی دوژمن هەست بە سەرکەوتن نەکات، هەر بۆیە ناچار بوو پەنا بۆ بەرپرسی سەرەکیی ئەم تاوانانە ببات و تووشی جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێرانی بکات."

فەرماندەی ئەرتەشی ئێران گوتیشی "کۆماری ئیسلامیی ئێڕان لە مێژووی خۆیدا هەموو کات بینەری تاوانەکانی ئەمریکا لە دژی خۆی بووە و ئەمەی ئەمجارەش ئەمریکا کردی شتێکی نوێ نییە. گوتیشی ئەمریکا هەر جارێک تاوانێکی کردووە، ولامێکی توندی وەرگرتووە و ئەمجارەش هەر بەم شێوەیە وڵامێکی یەکلاکەرەوەی دەدەینەوە."

ڕۆژی یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، بە هۆی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەرتەشی ئێران، فەرماندەی لیوای 71ی ئەرتەش و چەندین فەرماندەی پلەباڵای دیکە لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران

;